خوله‌کانی په‌ره‌پێدانی پیشه‌یی به‌رده‌وام

سی.پی.دی چیه‌؟

په‌ره‌پێدانی پیشه‌یی به‌رده‌وام(سی.پی.دی)؛ بریتیه‌ له‌مه‌ودایێک بۆ چاڵاکیه‌کانی فێربوون که‌له‌ڕێگایانه‌وه‌ کارمه‌ندانی ته‌ندروستی ده‌توانن به‌درێژایی کارکردنیان درێژه‌و په‌ره‌ به‌ پیشه‌که‌یان بده‌ن  وه‌ دڵنیابن ده‌توانن به‌رده‌وام تواناکانیان بپارێزن و به‌شێوه‌یه‌کی پارێزراو، کاریگه‌رو یاساییانه‌ له‌ناو پیشه‌که‌یاندا بمێننه‌وه‌.  (Allied Health Professions Project, 2003, p.9)

سی.پی.دی تاکه‌که‌سی پشتگیری ده‌کرێ به‌به‌کارهێنانی پۆرتفۆلیۆی په‌ره‌پێدانی پیشه‌یی به‌رده‌وام وه‌ک تۆمارێکی یاسایی و نایاساییانه‌ی فێربوون له‌گه‌ڵ تۆمارێک بۆ پلانی په‌ره‌پێدانی که‌سی. له‌زۆربه‌ی وڵاتان،سی.پی.دی پێویستیێکی یاساییانه‌یه‌ بۆ پاراستنی به‌رده‌وامی تۆمارکردن و ڕێپێدانی کارکردنیان وه‌ک په‌رستار یاخود مامان.

ئێمه‌ چی پێشکه‌ش ده‌که‌ین؟

file.png

مادده‌کانی فێربوون

مادده‌کانی فێربوونمان له‌سه‌ربنه‌مای به‌ڵگه‌یه‌ و له‌لایه‌ن پسپۆرانه‌وه‌ پێداچوونه‌وه‌یان بۆ ئه‌نجامدراوه‌.

شێوازه‌کانی فێرکردنی کاریگه‌ر

ئێمه‌ به‌سه‌ختی کارده‌که‌ین بۆ به‌رده‌وامی په‌ره‌سه‌ندنی توانای فێرکردنی مامۆستایه‌کانمان.

book_online.png

فێربوون و پشتگیریەکانی ئۆنڵاین

فێربوون له‌ڕێگای ئۆنڵاینەوە یارمه‌تیت ده‌دا له‌هه‌ر کاتێک و هه‌رشوێنێک بی بتوانی فێرببی، ئێمه‌ یارمه‌تی پشتگیریکردنت ده‌ده‌ین. 

coffee-cup.png

کاتی حه‌سانه‌وه‌

با بەیەکەوە‌ چایه‌که‌ بخۆینه‌وه‌!

ناوچه‌ی فێربوون

به‌م زووانه‌!

فێربوونی ئۆنڵاین

فێربوون له‌ڕێگای ئۆنڵاین ده‌رفه‌تت پێ دەدات خۆت بتوانی په‌ره‌پێدانی خۆت به‌ڕێوه‌ببه‌ی. هه‌رکاتێک. له‌هه‌رشوێنێک. ئێمه‌ له‌وێ ده‌بین بۆ پشتگیریکردنت له‌گه‌شته‌که‌تدا.

بڵاوکراوه‌کان

 لێره‌ ده‌توانی هه‌موو بڵاوکراوه‌کانمان و زۆر زیاتر داونڵۆد بکه‌یت. ته‌نیا کلیکێک له‌خواره‌وه‌ بکه‌ بۆ وه‌رگرتنی هه‌موو ئه‌و زانیاریانه‌ی له‌سه‌ری په‌نجه‌کانتدا پێویستته‌ .

ژووری ڤیدیۆ

وێنه‌یه‌ک به‌قه‌د هه‌زار ووشه‌ به‌سووده‌. ئه‌ی ڤیدیۆ؟  سه‌یرێک به‌ کۆکراوه‌ی ڤیدیۆیه‌کانمان له‌ کاناڵی یوتیوبی ئێن.ئێم.دی.سیدا بکه‌.

گفتوگۆیه‌کان

حه‌زت له‌ گفتوگۆکردنی ئۆنڵاینه‌؟
بۆچی بۆ فێربوونت به‌کاری نایهێنی؟ ئاڵوگۆرکردنی بیروڕا، گفوگۆکردنی بیرۆکه‌کان، پێکه‌وه‌ له‌ڕێی تۆڕه‌ کۆمه‌ڵایه‌تیه‌کانمان دروستی بکه‌ن.

ئایا ده‌ته‌وێ یه‌که‌م که‌س بی له‌ وه‌رگرتنی هه‌واڵه‌کان،هه‌میشه‌ له‌گه‌ڵ پێشکه‌وتنی نوێدا بیت،گفتوگۆ له‌سه‌ر بیرۆکه‌کاندا بکه‌یت،ئیلهام وه‌ربگریت؟
ئێستا له‌فه‌یس بووک به‌شداریمان له‌گه‌ڵدا بکه‌.

  • Facebook